بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل کەریم لە کاتی بەسەرکردنەوەی دۆخی کارەبای پارێزگای کەرکوک وتی: عێراق لە 3 ساڵی داهاتوو پێویستی بە 15 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە و بۆ دابینکردنی ئەمەش پێویستی بە هاوردەکردنی گاز و کارەبا لە وڵاتانی دراوسێوە هەیە.
ناوبراو وتی: عێراق لە 3 ساڵی داهاتوو پێویستی بە هاوردەکردنی گازی ئێران هەیە، هەندێک وڵات گاز هاوردە دەکەن کە وەبەرهێنانی کارەبای خۆیان زیاتر بکەن و زیادەکەشی هەناردە دەکەن.
پێشتریش ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئەم وەزارەتە لە گەڵ ئێران سەبارەت بە پێدانی سەرجەم قەرزە کەڵەکەبووەکانی ساڵانی ڕابردوو گەیشتووەتە ڕێکەوتن و ئامادەیە کە ئەو پارەیە بە ئێران بداتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندبوو کە پرۆژەی پێکەوەبەستنەوەی کارەبای عێراق و تورکیا تەواو کراوە و بۆ هاورکردەکردنی کارەبا لەو وڵاتە تەنیا ڕێکەوتن لە سەر ڕێژە و نرخەکەی ماوە./.