بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی بزوتنەوەی خۆڕاگری حەماس ئیدانە دەکەین.
ناوبراو وتی: مافەکانی گەلی فەڵەستین بە پێچەوانە پیشاندانی ڕاستییەکان پێشێل ناکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە سەر مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینی فەڵەستینییەکان کردەوە و وتی: تەنیا ڕێگاچارەی سیاسی بۆ کێشەی فەڵەستین، بەڕێوەچوونی ڕاپرسییە لە نێو خەڵکی ڕەسەنی ئەم وڵاتە./.