بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کامالا هاریس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی ABC نیوز هەوڵی ئەوەیدا کە وەڵامی درووستی پرسیارەکانی تایبەت بە داهاتووی سیاسی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە نەداتەوە.
گۆڤاری هیل لە سەر ئەو چاوپێکەوتنە و دۆخی سیاسی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: بۆچوونی زۆر سەبارەت بە ئەگەری بەشداریی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 هەیە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە تەمەنی بایدن تا ئەو کاتە دەگاتە 81 ساڵ و سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا نەگەیشتووەتە کۆتایی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی خۆی، ڕوبەڕوی ڕخنەی زۆر لە ناوخۆی ئەمریکا بووەتەوە و لە ڕاپرسییەکاندا دۆخێکی گونجاوی نییە.کامالا هاریس جێگری بایدن کە دەتوانێت جێگرەوەیەکی باش بۆ ناوبراو بێت بە هەمان شێوە لە ڕاپرسییەکاندا ڕوبەڕوی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بووەتەوە، دیمۆکراتەکان پاش لە دەستدانی هەڵبژاردنەکانی قایمقامیەتی ڤیرجینیا و سەرکەوتنی کاندیدی کۆماریخوازەکان هەست بەوە دەکەن کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا تووشی کێشە دەبن.
جۆرج ستفانۆپلۆس پێشکەشکاری ئەو کەناڵە لە چاوپێکەوتنەدا پرسیاری ئەوەی لە جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە ئایا لە گەڵ بایدن سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 وتووێژتان کردووە و هاریس لە وەڵامدا تەنیا وتی: نە.
کەناڵی ABC ڕایگەیاند کە جێگرەکەی بایدن بە ئەنقەست وەڵامی پرسیارەکەی نەداوەتەوە و باسی ئەوەیکردووە کە لە ئێستادا تیمی دیمۆکراتەکان لە کۆشکی سپی زیاتر گرنگی بە ژێرخانەکانی وڵات، ئاسایشی نیشتمانی و کێشەکانی دیکە دەدات./.