بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکان پیشان دەدەن کە ئەگەری گەڕانەوەی قژ لە ڕێگای گۆڕانکاری لە سیستەمی خۆراکییەوە دەکرێت. لێرەدا باس لە 7 مادەی خۆراکی کاریگەر لە گەشەی دووبارەی قژ و ڕێگری لە ڕوتانەوەی دەکرێت:
1 – ماسی سەلەمون:
بۆ بەهێزکردن و گەشەی قژی خۆتان پێویستتان بە هەبوونی پرۆتین هەیە. پرۆتین بۆ وەبەرهێنانی کراتین کە بەشێکی سەرەکی پێکهاتەی قژە. هەڵبژاردەیەکی درووستیش بۆ ئەمە دەتوانێت بەکارهێنانی پرۆتینە دەریاییەکانی وەک ماسی بێت، بە هۆی بوونی ئەسیدەکانی چەوریی ئۆمێگا 3 و ڤیتامینەکان.
2 – هەنگوین:
بەکارهێنانی هەنگوین وەک مادەیەکی خۆراکی یان وەک دەرمان، دەتوانێت لاوازبوونی قژ چارەسەر بکات. لە توێژینەوەکاندا هاتووە کە بەکارهێنانی گیراوی ئاو و هەنگوین بۆ 4 جار لە هەفتەدا دەتوانێت یارمەتیدەری ڕێگری لە ڕوتانەوەی قژ بێت.
3 – چەرەسات:
بادەم، فستق و جۆرەکانی دیکەی چەرەسات بۆ ڕێگری لە ڕوتانەوەی قژ بە سوودە. نەک تەنیا ئۆمێگا 3 لەواندا هەیە بەڵکوو ڕێژەیەکی زۆر زینکیشیان تێدایە کە بۆ قژی ئێوە بەسوودن. بەدەر لەمەش، چەرەسات دەبێتە هۆی درەوشاوەیی و بەهێزیی قژی ئێوە و ڕێژەی سلنیۆمی زۆرە، ئەو مادە کانزاییەی کە بۆ تەندرووستی پێستی سەر بەسوودە.
4 – سپیناخ:
توێژینەوەکان پیشان دەدەن کە ئەو ژنانەی تووشی ڕوتانەوەی قژ دەبن، ئاسن و ڤیتامین D2 لە جەستەیاندا کەمە. بۆ ئەمەش باشترە کە ڕوو لە خواردنی سپیناخ بکەن. سپیناخ بۆ وەبەرهێنانی سبوم بە پێویست دادەنرێت، سبوم مادەیەکی چەورە کە لە ڕاستیدا نەرمکەرەوەی سرووشتیی قژە.
5 – ئەو میوانەی ڤیتامین C لەواندا زۆرە:
باشترە ڕوو لە خواردنی ئەو جۆرە میوانە بکەن کە ڤیتامین C لەواندا زۆرە، لە بەر ئەوەی کە ڕێگری لە ڕوتانەوەی قژ دەکەن. پرتەقاڵ، شلیک و کیوی لە ڕیزی ئەو میوانەدان. ڤیتامین C وەک ئەنتی ئۆکسیدان بەرگری لە پێست و قژ دەکات. ئەم ڤیتامینە هەروەها بۆ ڕاکێشانی ئاسن بە پێویست دادەنرێت.
6 – مەیگو:
مەیگو و خواردنەکانی دیکەی هەڵگری زینک بۆ ڕێگری لە ڕوتانەوەی قژ بە پێویست دادەنرێن. ئەڵبەت ڕێژەی زۆری زینکیش زیانی بۆ قژ هەیە لە بەر ئەوەی کە ڕێژەی تستۆسترۆنی جەستە زیاتر دەکات. ئەگەر بە ڕێژەی 11 میلی گرامی ڕۆژانە بێت ڕێگری لە ڕوتانەوەی قژ دەکات.
7 – هێلکە:
هێلکە هەڵگری سەرچاوەی خۆراکی پێویستە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی قژ./.