No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین بەرهەمی کەیهان کەلهوڕ بە ناوی« وەک شەوی پیرۆزەیی نەیشابووڕ» بە هاوکاری ژەنیارانی گورووپی ڕێگای ئاورێشم لە ٨ پارچە لە ئاستی جیهاندا بڵاو کرایەوە و کەوتە بەردەست هۆگرانی مۆسیقا.
کەیهان کەلهوڕ لە لاپەڕەی وێنایی خۆیدا ئاماژەی کردوە کە ئەم ئەلبوومە بۆ ڕێزنان لە شاری نەیشابوورە کە یەکێک لە شارەکانی سەر ڕێگای ئاورێشم بووە.
مایکێل لینگێستۆن ئاوازدانەری ئەم ئەلبوومەیە و ئەو ژەنیارانەی کە لەمەو پێش لە گەڵ کەیهان کەلهوڕدا لە پرۆژەی جیهانی ڕێگای ئاورێشمدا هاوکارییان کردووە لەم ئەلبوومەشدا دووبارەیان کردوەتۆ.
ئەم ئەلبوومە هەنووکە لە پلەتفۆرمە جیهانییەکانی مۆسیقادا لە بەردەستی هەمووان دایە.
کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری کەمانچەیە و هونەرمەندێکی دیار و ناسراوی نێودەوڵەتی مۆسیقای ئێرانی، پێشتریش لە گەڵ گورووپی ڕێگای ئاورێشمدا کۆنسێرتی زۆری بەڕێوە بردووە و ئەلبوومی بە نرخی بڵاو کردۆتەوە.
ئەم هونەرمەندە لە سەردەمی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆناشدا چالاکی زۆری بەشێوازی ئۆنلاین نواند .
کەیهان کەلهوڕ پێشتر براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی ڤۆمێکس بووە.
No Result
View All Result