بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی CNN وتی کە پەیوەندییەکانی بەغدا و دیمەشق هیچ کات نەپچڕاوە و هانی وڵاتانی عەرەبیی داوە کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ سوریا ئاسایی بکەنەوە.
ناوبراو لە شرۆڤەی هۆکارەکانی ئەم تێڕوانینەش وتی کە ناسەقامگیری لە سوریا سەرچاوەی کێشە و قەیرانی زۆرە بۆ عێراق و سەقامگیری ئەو وڵاتە لە بەرژەوەندی عێراقدایە.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ سوریا ئاسایی کردووەتەوە و تەنیا ژمارەیەک لەوان ئەو پەیوەندییەیان ئاشکرا کردووە.
فۆئاد حوسێن وتی کە لە داهاتوودا پەیوەندییەکی ئاسایی لە نێوان ژمارەیەکی زۆرتر لە وڵاتانی عەرەبی و سوریادا دەبینین./.