بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەحیم عەبودی لە سەرکردەکانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی سەید عەمار حەکیم ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە لە ماڵی نوری مالیکی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی کە کۆبوونەوەکەش بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیەکی نووسراوی عەمار حەکیمە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەم دۆخە سیاسییەی ئێستای عێراق.
هاوکات سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاندووە کە حەکیم پرۆژەیەکی داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە و لە ئێستادا ئەو گرووپانە سەرقاڵی تاوتوێکردنین و چەندین بابەتی وەک هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنەکانی ئێستا، هەڵوەشانەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی هەژمارکردنی دەستیی دەنگەکان و وەلاوەنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە پاش دوو ساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بە پێی ڕێکەوتن، پاراستنی حەشدی شەعبی و پێکهێنانی ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاری بع داڕشتنی بڕیارە سیاسییەکان./.