باڵوێزی پێشووتری ئه‌مریکا له عه‌ره‌بستان به ئاماژه به دژایه‌تیکردنی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا له لایه‌ن واشنتنه‌وه، ڕایگه‌یاند: پێویسته هۆشدارییه‌کانی ڤلادیمیر پوتین سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه نه‌رێنییه‌کانی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د به جیدی وه‌ربگرین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووسیا له به‌رواری 30ی سپتمبێر هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی تیرۆریستان له سوریا ده‌ستپێکردووه، ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی ئه‌مریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌ندام له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشی به‌دواوه بووه.
هه‌ر چه‌نده هێرشه‌کانی ڕووسیا بووه‌ته هۆی پاشه‌کشه‌ی تیرۆریستانی داعش له هه‌ندێک ناوچه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا درێژه‌ی هه‌یه. بۆ شرۆڤه‌ی زیاتری هۆکاره‌کانی دژایه‌تی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانی ڕووسیا، هه‌واڵده‌ری مێهر وتووێژێکی له گه‌ڵ ڕیچارد ده‌بلیۆ مۆرفی ئه‌نجام داوه.
ڕیچارد مۆرفی دیپلۆماتی به ئه‌زموونی ئه‌مریکایه به پێشینه‌ی ده‌یان ساڵ کار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی، ناوبراو له میانه‌ی ساڵه‌کانی شه‌ڕی عێراق دژ به ئێران باڵوێزی ئه‌مریکا له عه‌ره‌بستان و پاشان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه، ده‌قی ئه‌و وتووێژه به‌م شێوازه‌یه:
وه‌ک چۆن ئاگادارن، هێرشه‌کانی ڕووسیا بۆ سه‌ر بنکه و مۆڵگه‌کانی تیرۆریستان له سوریا کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به دواوه بووه، به ڕای ئێوه هۆکاری دژایه‌تی ئه‌و وڵاتانه له به‌رامبه‌ر کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی مۆسکۆ له سوریا بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
هۆکاری کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که به تێڕوانینی وڵاتانی ڕۆژئاوا چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی ڕووسیا و ئێران سه‌باره‌ت به گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له داهاتوودا ده‌توانێت کێشه‌کان ئاڵۆزتر بکات، به تێڕوانینی تاران و مۆسکۆ سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپانه‌ی که سه‌رقاڵی شه‌ڕی دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دن تیرۆریستن. له‌م نێوه‌نده‌شدا پلانی پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی له سوریادا خراوه‌ته ڕوو و منیش له گه‌ڵ ئه‌م گهڵاڵهیهدام، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له قۆناغی حکومه‌تی ڕاگوزه‌ر ده‌توانین له‌م سیسته‌مه‌ش که‌ڵک وه‌ربگرین و ئه‌و دامه‌زراوه و دام و ده‌زگا حکومییانه‌ی که له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو له ژێر کاریگه‌ری بارودۆخی سوریادا زیانیان به‌رکه‌وتووه سه‌ر له نوێ زیندوو بکرێنه‌وه.
پێده‌چێت هێرشه چڕ و پڕه‌کانی ڕووسیا بۆ سه‌ر گرووپه شۆڕشگێڕه‌کان له سوریا و به‌کارهێنانی موشه‌کی جۆری کرۆز، زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه که مۆسکۆ پیشان بدات که ده‌توانێت له گۆڕه‌پانی قه‌یرانه‌که کاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌یارانی ئه‌سه‌د له‌و بڕوایه‌دان که هێرشه‌کانی ڕووسیا ده‌توانێت ڕێگری له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کانی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو گرووپه‌کان له سه‌ر مێزی دانوستان بکات.
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له نیۆیۆرک بۆ به‌شداری کردن له دانیشتنی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ته‌نانه‌ت پێشتریش، سه‌باره‌ت به ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو که له ئه‌گه‌ری ڕوودانی وه‌ها حاڵه‌تێک، سوریا زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بیر ده‌که‌نه‌وه، شرۆڤه‌ی ئێوه له‌م پێناوه‌دا چییه؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له ئه‌گه‌ری ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د، سوریا ده‌بێته وڵاتێکی هه‌ڵوه‌شاوه، پوتین به ڕاستی ئاماژه‌ی داوه. ڕه‌نگه هه‌ندێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، به‌ڵام هه‌ل و مه‌رجی سوریا پیشان ده‌دات که ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د بارودۆخه‌که دژوارتر ده‌کات.
له حه‌فته‌کانی ڕابردوو هه‌واڵی به‌زاندنی ئاسمانی تورکیا له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی ڕووسیاوه بڵاو کرایه‌وه و پاشان ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگه‌یاند که له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیا، یارمه‌تیده‌ری تورکیا ده‌بێت، له کاتێکدا که ئاڵۆزییه‌کانی ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆکرانیا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک له نێوان مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
به‌و خێراییه‌ی که ناتۆ له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به بینینی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا له ئاسمانی تورکیا پیشانی دا و ڕایگه‌یاند که ئاماده‌یه به هاوبه‌شی له گه‌ڵ تورکیا ڕووبه‌ڕووی ڕووسیا بوه‌ستێته‌وه، ده‌توانێت بابه‌تێکی مه‌ترسیدار له ناوچه‌که بێت.
هه‌ندێک له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌مریکا به‌م هه‌نگاوه‌ی ڕووسیا به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی سوریا ڕه‌زامه‌نده. ئه‌گه‌ر وایه، چ هۆکارێک بووه‌ته هۆی ڕه‌زامه‌ندبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به ستراتیژی نوێ مۆسکۆ له سوریا؟
من له نێو به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا وه‌ها بیرکردنه‌وه‌یه‌ک نابینم که ئه‌وان سه‌باره‌ت به ستراتیژی ڕووسیا له سوریا ڕه‌زامه‌ند بن و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌ندێک له پسپۆڕان و شاره‌زایانی کاروباری سیاسی ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی کۆشکی سپی به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی سوریا ده‌گرن. له‌م بارودۆخه‌دا که زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی داوای گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنێکی دیکه له لایه‌ن کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا ده‌که‌ن، به دووری ده‌بینم که که‌سێک له ئه‌مریکا هاوهه‌ڵوێستی ڕووسیا بێت، به‌ڵام من وه‌ک خۆم هیوادارم ڕۆژێک بگات که هیچ ململانێ و دووبه‌ره‌کییه‌ک له نێوان وڵاتانی جیهاندا له سوریا نه‌مێنێت.
بارودۆخی هه‌نووکه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رده‌وامی ململانێکانی ئه‌مریکا و ڕووسیا له کاتێکدایه که به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا و بانگه‌شه‌ی کاندیده‌کان ده‌ڕۆین. کاریگه‌ری پرسه‌کانی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له کێبه‌ڕکێ و بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا به چ شێوازێکه؟
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا نییه. هه‌ندێک بابه‌تی وه‌ک شه‌ڕی سوریا و ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران ده‌توانێت له لایه‌ن کاندیده‌کانه‌وه که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت، به‌ڵام به ڕای من له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا پرسه ناوخۆییه‌کان گرنگی و بایه‌خی زیاتریان هه‌یه.