بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، وتەبێژی فەرمی و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی حکومەت دەستنیشان کرا.
عەلی بەهادوری جەهرۆمی بووەتە وتەبێژی نوێی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ناوبراو تەمەنی 36 ساڵە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسا و مامۆستای زانکۆی تەربیەت مودەڕسی تارانە و لە نووسین و وەرگێڕانی 40 کتێب لە بواری یاسا و مافی مرۆڤ، چالاکی و بەشداریی هەبووە./.