بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەم قەیرانەی ئێستای کۆچبەرانیان خوڵقاندووە.
ناوبراو وتی: گرنگ ئەوەیە لەبیرتان بێت قەیرانی کۆچبەران لە کوێوە هاتووە، هۆکاری ئابوری و سەربازی هەیە کە ئەم قەیرانە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت وڵاتانی ئەورووپییەوە خوڵقاوە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شرۆڤەی هۆکارە سەربازییەکاندا وتی: ئەو وڵاتانە بەشدارییان لە شەڕی عێراقدا کرد و ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاڕووسیا کوردی عێراقن، وڵاتانی ڕۆژئاوا 20 ساڵ شەڕی ئەفغانستانیان کرد و ئێستا ژمارەی کۆچبەرانی ئەفغان زیاتر بووە./.