بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە دڵه‌کزێ و ئازای گه‌ده دەکات و دەڵێت، وه‌ک هه‌موو کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی زۆر گرنگه هۆکاره‌کانی ده‌ستنیشان بکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی نیشانه‌ی تری وه‌ک دابه‌زینی کێش به خێرایی، ڕشانه‌وه، بوونی خوێن له ناو پیسایی و ڕشانه‌وه، که‌مخوێنی، ڕه‌ش بوونی ڕه‌نگی پیسایی، به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ۰۰ هتد.
باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دە:
۱ ــ نه‌عنا:نیو که‌وچکی چا زه‌یتی نه‌عنا له ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم، یان نه‌عنا به سه‌وزی بخۆ یه‌ک که‌وچکی چێشت نه‌عنای سه‌وز بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم و پاش ۱۰ خوله‌ک بیخۆره‌وه، نیوسه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده، نابێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانی دژی دڵه‌کزێ بخورێن به‌یه‌که‌وه‌۰
۲ ــ ڕازیانه : یه‌ک که‌وچکی چێشت ده‌نکی ڕازیانه بخه‌ره ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم، یان که‌وچکی چێشت گه‌ڵای ڕازیانه‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کووپ ئاو، بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه، یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دە.
۳ ــ زه‌نجه‌بیل: یه‌ک کووپ چای زه‌نجه‌بیل : ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆره‌وه ؛ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده‌۰
٤ ــ جاتره : که‌وچکی چێشت جاتره‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کووپ ئاو ؛ بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه ؛ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌۰
٥ ــ شمڵی: یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت ده‌نکی شمڵی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو کووپ ئاو ؛ بۆ ماوه‌ی ۱۰ خوله‌ک بیکوڵێنه ، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه ؛ یان ڕۆژانه یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت ده‌نکی شمڵی هاڕاو بخۆ یه‌ک سه‌عات پێش خواردن یان کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده‌۰
٦ ــ ئه‌لوڤێرا: نیو په‌رداخ شه‌ربه‌تی ئه‌لوڤێرا کاتی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده.
۷ ــ زه‌عفه‌رانی کوتراو: یه‌ک کوچکی چێشت بخه‌ره ناو شۆربا یان برنج یان مریشکه‌وه و بیخۆ.
۸ ــ گه‌ڵای ڕۆزماری.
۹ ــ زیره : یه‌ک یان دوو که‌وچکی چێشت زیره هاڕاو بخه‌ره ناو زه‌ڵاته‌وه یان چێشته‌وه و بیخۆ.
۱۰ ــ زه‌یتی لاڤه‌نده‌ر ( الخزامی ).
۱۱ ــ مه‌عده‌نووس به کاڵی بخورێت یان یه‌ک په‌رداخ شه‌ربه‌تی مه‌عده‌نووس کاتی ئازار.
ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن یان که‌م بخورێن:
جۆری خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوارە و نەخۆش ڕەنگە تەنها چەند خۆراکێکی پێ نەکەوێت.
۱ ـــ میوه مزره‌مه‌نیه‌کان: لیمۆ و سندی و پڕته‌قاڵ ؛ به‌تایبه‌ت گیراوه‌کانیان یان به شێوه‌ی شه‌ره‌به‌تی فرێش.
۲ ـــ سیر و پیاز.
۳ ـــ ته‌ماته : پێویسته که‌می لێ بخورێت و به هێواشی و به جوانی بجورێت.
٤ ـــ مادده‌ی کاڤایین بۆ نموونه : چا و قاوه و کاکاو و سۆدا : بۆ چا و قاوه ڕۆژانه دوو کووپ زیاتری لێ نه‌خورێته‌وه.
٥ ـــ خواردنه‌وه گازیه‌کان : چونکه ده‌بنه هۆی ئاوسانی گه‌دده بێجگه له بوونی کاڤایین.
٦ ـــ نه‌سته‌له.
۷ ـــ بیبه‌ری توند و به‌هاراتی توند و ترشیات و ترش و لیمۆن دۆزی.
۸ ـــ شیر : هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه دڵه‌کزێ نه‌هێڵێت، به‌ڵام دواتر ده‌بێته هۆی خرابتر بوونی به تایبه‌ت شیری ته‌واو چه‌وری.
۹ ـــ خواردنه‌وه کحولیه‌کان.
۱۰ ـــ خواردنی سورکراوه و زۆر بر‌ژاو و خواردنی چه‌ور وه‌ک فاست ڤوود.
۱۱ ـــ پیتزا.
۱۲ ـــ ساس و ماێونیز و که‌چه‌پ./.