بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕووی تەندرووستییەوە ئاماژە بە کۆمەڵە سوودێکی هاتنی وەرزی سەرما دراوە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
1 – دابەزاندنی کێش:
سەرما حەزی خواردن زیاتر دەکات و دەرفەتی وەرزش کەم دەکاتەوە بەڵام دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمونێک کە سووتاندنی وزە زیاتر دەکات.
2 – بەهێزکردنی بەرگری جەستە:
سەرما مادەکانی دژە هەوکردن لە جەستە و خوێندا زیاتر دەکات.
3 – ئاسانکردنی ڕێکردن:
بە هۆی ئارەقکردنەوە خەڵک لە هاوین کەمتر دەچنە دەرەوە بەڵام زستان دەرفەتی جوڵە لە هەموو کاتەکاندا دەڕەخسێنێت.
4 – کەمکردنەوەی نەخۆشی:
سەرەڕای هەڵامەت و پەتا بەڵام زۆر نەخۆشی هەیە کە لە زستاندا کەمتر بڵاو دەبنەوە بەراورد بە وەرزەکانی بەهار، هاوین و پاییز.
5 – باشکردنی بیرکردنەوە:
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە سەرما مەزاج باشتر دەکات و بیرکردنەوە ڕوونتر دەکاتەوە، بە پێچەوانەوە گەرما گلوکۆزی زیاتر خەرج دەکات.
6 – تەندرووستی پێست:
سەرما سوربونەوەی پێست کەمتر دەکاتەوە لە گەڵ هەوکردن بە هۆی کەمی هاتووچۆی خوێنەوە، هەروەها دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەستیاری و ڕەبۆ./.