بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی، وتی: ڕێکەوتنی ناوەکی چوارچێوەیەکی ڕوونی هەیە و بابەتەکانی دیکە بەدەر لە دۆسیەی ناوەکی ناگرێتەوە و ئێمە هیچ کات لە سەر توانا بەرگری و ئەمنییەکانی ئێران دانوستان ناکەین.
ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی: ئێمە بەڵێنێکمان دەوێت کە ئەمریکا جارێکی دیکە لە ڕێکەوتنی ناوەکی نەکشێتەوە.
باقری وتی: ئێمە دەبێت ڕاستییەکانمان بۆ ڕوون ببێتەوە و ئەمەش هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، نابێت تەنیا بە نووسراوێک بڕوامان هەبێت.
گاردیەن لە سەر زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەگەری پێکهێنانی گرووپێکی سەربەخۆی بۆ تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتەی بە دوور نەزانیوە./.