بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قۆسەی شەبەکی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وتی کە ئەگەر دەنگەکان بە دەست هەژمار نەکرێنەوە هاوپەیمانی فەتح بایکۆتی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات.
ناوبراو وتی: پاش پەسەندکردنی یاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لایەنەکانی ڕۆژئاوا بە هەموو شێوازێک دژایەتی هاوپەیمانی فەتحیان کردووە، ئێستاش بە ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگەکان و سیناریۆی تیرۆری مستەفا کازمی هەوڵ دەدەن کۆتایی بە حەشدی شەعبی و هاوپەیمانی فەتح بێنن.
شەبەکی وتی: هاوپەیمانی فەتح باجی دژایەتیکردنی پرۆژەکەی ئەمریکا لە عێراق دەدات، ئەوەی کە فراکسیۆنی هاوپەیمانی فەتح ڕۆڵی گرنگی لە پەسەندکردنی یاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق هەبووە.
وتیشی کە لە ئەگەری هەژمارنەکردنەوەی دەنگەکان، نەک تەنیا لە حکومەتی داهاتوودا بەشداری ناکەین بەڵکوو بیر لە بژاردەی دیکەش دەکەینەوە./.









