بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیناتۆر لیندزی گراهام وتی کە جۆبایدن لاوازترین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە لە بواری سیاسەتی دەرەوە.
ناوبراو بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە بایدن تەنانەت لە جیمی کارتر سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا لاوازترە و ئەمەش لە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە ڕوونی دەبینرێت.
گراهام وتی کە بایدن لە چۆنیەتی شەڕی دژ بە تیرۆریزم تێناگات.
وتیشی کە بایدن پێی وایە کە ئەمریکا دەتوانێت هێزەکانی لە چەند ناوچەیەک بکشێنێتەوە و وڵاتیش پارێزراو دەبێت./.