بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە سەردانەکەی فەرماندەی سوپای قودس بۆ عێراق، وتی کە لیوا قائانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان، هەمووانی بانگهێشتی ئارامی و هاوکاری کردووە.
مەسجدی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی العالم وتی: لیوا قائانی جەختی لە سەر پێویستی پابەندبوون بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دامەزراوە فەرمییەکانی عێراقەوە ڕادەگەێندرێت، کردووەتەوە.
باڵیۆزی ئێران وتی: لیوا قائانی داوای لە سەرجەم بەرپرسانی عێراقی کردووە کە سکاڵا و ناڕەزایەتییەکان لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی یاسادا تاوتوێ و بڕیاریان لە سەر بدرێت.
مەسجدی هەروەها وتی کە فەرماندەی سوپای قودس جەختی لە سەر پێویستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە سەر هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکەی تەنیا لە چوارچێوەی یاسادا کردووەتەوە.
وتیشی کە لیوا قائانی پاڵپشتی ئێرانی بۆ پرۆسەی یاسایی لە پرسی هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەی دەربڕیوە.
ئیرەج مەسجدی ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و وتی کە لیوا قائانی جەختی لە سەر گرنگی لێکۆڵینەوەی تەواو لە سەر ئەم هێرشە کردووەتەوە./.