بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی روسیا الیوم ڕایگەیاندووە کە شاندێکی باڵای ئیمارات ڕەنگە بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەردانی دیمەشقی کردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بە چەند سەرچاوێکی نافەرمیی داوە و ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی ئیماراتی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە گەیشتووەتە دیمەشق.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی الوطن ی سوریا ڕایگەیاند کە شاندەکەی ئیمارات بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی دیمەشقی کردووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەمەش یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئیماراتە بۆ سوریا لە ساڵی 2011 تا ئێستا و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئیمارات هەڵگری پەیامێکی گرنگ بۆ بەشار ئەسەد بووە لە لایەن جێنشینی ئەبوزەبییەوە.
ئیمارات لە ساڵی 2019 بە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لە گەڵ سوریا دەستپێکردەوە./.