بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەوڵی تیرۆری مستەفا کازمی وتی کە ئەمە هەنگاوێکی شانۆگەرییە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە کازمی لە ئێستادا ڕۆڵی قوربانی دەگێڕێت بووەتە تەکتیکێکی کۆن و بڕواپێنەکراو.
عەسکەری، مستەفا کازمیی بە کەسێکی فەیسبوکی ناو برد و وتی کە ئەوەی بیەوێت زیانی پێبگەێنێت، ڕێگای کەم تێچووتر و دڵنیاتری بۆ گەیشتن بەو ئامانجە هەیە.
بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق وتی: کازمی داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی کردووە، کێ دەبێت نیگەران بێت؟ کێ کۆنتڕۆڵی خۆیی لە دەست داوە؟/.