بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو ئالا لیوائی ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرامبەر بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەو ژمارە گولانەی کە فەرمانت کرد لە سەر جەستەی هاووڵاتیان بدرێت و بە ڕێژەی ئێش و ئازاری بنەماڵەی شەهیدان کە لە نزیک دەروازەکانی ناوچەی سەوز کەوتنە سەر زەوی و بە ژمارەی تایبەتمەندییە ئەخلاقییەکان کە تێکۆشەرە گەورەکان پێی شانازی دەکەن، بە تۆ دەڵێم:
” دەبێت دوو بابەت لە بیر بکەیت: یەکەم ئەوەی کە کۆمیدیای سەرۆکایەتیت دووبارە نابێتەوە و دووەم ئەوەی کە تەنانەت بۆ پۆستەکەی پێشووت ناگەڕێیتەوە “.