بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس کەنانی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح وتی کە حکومەت دەبێت فەرمانی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی ڕژانی خوێنی خۆپێشاندەران لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەربکات.
ناوبراو وتی: دەستوور مافی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە خەڵک داوە و حکومەتی کاربەڕێکەر دەبێت بۆ ڕێگری لە خوێنڕشتنی زیاتر لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە فەرمانی بەپەلە دەربکات.
کەنانی وتی کە حکومەت دەبێت لێپرسینەوە لەوانە بکات کە هێرشیان کردووەتە سەر خۆپێشاندەران.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە خۆپێشاندەران داوای ماف و دەنگی دزراوی خۆیان دەکەن و کێشەکانی ئەمڕۆ زیاتر بۆ کەمتەرخەمی و لاوازبوونی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەگەڕێتەوە./.