بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە شاندێک لە بەرەی ئاشتی و ئازادی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد جەربا لە گرووپە نەیارەکانی حکومەتی دیمەشق لە گەڵ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبوونەتەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە کە لە کۆبوونەوەی لاوڕۆڤ و جەربا سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی لە سوریا بە پێی بڕیاری ژمارە 2554 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی لە وتووێژی نێوان لایەنەکانی سوریا بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕووسیا جەختی لە سەر هەڵوێستی خۆی بۆ پاڵپشتی لە دەسەڵات و یەکپارچەیی خاکی سوریا و زیاترکردنی هەوڵ و هاوکارییەکان بۆ باشتربوونی دۆخی مرۆڤی لەم وڵاتە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکان کردووەتەوە.
شاندەکەی نەیاری سوریا هەروەها لە گەڵ میخائیل بوگدانۆف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەتەوە./.