وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: به پێی یاسا ده‌توانین له رۆژی دووشه‌ممه جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌ست پێبکه‌ین، پێویسته دڵنیایی به ده‌ست بێنین، تا ئێستا له پێناو پاراستنی مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵک به وردی و پسپۆڕانه هه‌نگاومان ناوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه به پلانی حکومه‌ت بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان تاران و گرووپی 1+5 وتی: ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی به چه‌ندین بابه‌ته‌وه هه‌یه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که کاتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌که به‌نده به کۆتایی هاتنی قۆناغه ناوخۆییه‌کان، وتی: جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌توانێت ده‌ست پێ بکات، ئه‌ڵبه‌ت هه‌ندێک هه‌نگاوی وه‌ک نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌راک له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕیکه‌وتنه‌که ده‌ستی پێکردووه.
زه‌ریف له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: به ڕای من به شێوازی یاسایی ڕۆژی دووشه‌ممه، ده‌ستپێکردنی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته له‌م بواره‌دا دڵنیایی ته‌واو مسۆگه‌ر بکه‌ین، سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکیش تا ئێستا به وردی و پسپۆڕانه هه‌نگاومان ناوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه به په‌سه‌ندکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له لایه‌ن پارله‌مانی وڵاته‌وه، ڕایگه‌یاند: مافه‌کانی گه‌ل له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێمه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ورده‌کارییه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا به ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت.