بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوا ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە میرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵەی فەڵەستینی کوژراوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستیندا هاتووە کە محەممەد دەعدەس میرمنداڵی تەمەن 13 ساڵە و دانیشتووی کەمپی عەسکەر لە ئاکامی هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر گوندی دەیر حەتەب لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلس شەهید کراوە./.