بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتی تایبەت بە دیلەکانی فەڵەستیندا هاتووە کە ژمارەی دەستگیرکراوەکانی فەڵەستین لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو زیاتر بووە و گەیشتووەتە 400 کەس لەو مانگەدا کە لەو ژمارەش 5 ژن و 75 منداڵی تێدا بووە.
زیاترین دەستگیرکراوەکانیش لە قودسی داگیرکراو بووە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو 140 فەڵەستینی لەو شارەدا لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستگیر کراون و پاشان ناوی شاری ئەلخەلیل هاتووە کە 55 کەسی لەو مانگەدا دەستگیر کراون.
سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە ئێستادا 4 هەزار و 650 فەڵەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدان کە 180 کەس لەوان منداڵن.
هەروەها 540 دیلی فەڵەستینی لە زیندان و گرتووخانەکانی ئەو ڕژێمەدان کە لە تۆمەت و کاتی ئازادبوونی خۆیان ئاگادار نەکراونەتەوە./.