بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان پاش کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی جارێکی دیکە جەختی لە سەر پاڵپشتی لە جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی ئەم وڵاتە کردەوە و ڕایگەیاند کە سعوودیە بەرپرسی ئەم قەیرانەی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان بەیروت و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارسە.
فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری، ئیدانەی دەستێوەردانی دەرەکیی لە لوبنان کرد و جەختیکردەوە کە خۆڕاگری درێژە بە خەباتی خۆی بۆ پاڵپشتی لە لوبنانییەکان دەدات./.