سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه به فه‌رمی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا دژ به ئێران کۆتایی دێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له فرانس 24، سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌کان ڕایانگه‌یاند: جێبه‌جێ کردنی ئه‌م بڕیاره له کۆتایی ئه‌مساڵ و پاش ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونی ئێران به به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا ده‌بێت، به پێی بڕگه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه، ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌کان، چالاکییه‌کانی بواری وزه‌ی ناوه‌کی سنوردار ده‌کات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وڵاتانی ڕۆژئاوا به ئاماژه به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران وتی: یه‌کێتی ئه‌ورووپا چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی بۆ هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م گه‌مارۆ دارایی و ئابورییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران دابین ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه پاش ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م پرسه‌کان، جێبه‌جێ ده‌کرێت.
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌ورووپی که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت، وتی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌رواری جێبه‌جێ کردنی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران کۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بێت و ئه‌مه‌ش به‌نده به گڵۆپی سه‌وزی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونی تاران به به‌ڵێنه‌کانی.
پێده‌چێت واشنتن سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه ڕاگه‌ێندراوێک بڵاو بکاته‌وه، فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگه‌ێندراوێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
شایانی ئاماژه‌یه ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 پاش دانوستانێکی چڕ و پڕ به ڕێکه‌وتنێکی هاوبه‌ش گه‌یشتن، به پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ش، له به‌رامبه‌ر سنورداربوونی چالاکییه‌کانی ناوه‌کی، گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن.