بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە سەر دۆخی مرۆڤی لە ئەفغانستان نیگەرانی خۆیی دەربڕی و ڕایگەیاند کە لە ئێستادا 3 ملیۆن و 500 هەزار کەس لەم وڵاتە بە هۆی شەڕ و ناسەقامگیرییەوە ئاوارە بوون.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە بە هاتنی وەرزی سەرما دانیشتووانی ئەفغانستان زیاتر پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤدۆستانە هەیە و تەنانەت ئەو کەسانەی کە بۆ ناوچەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە، ماڵەکانیان بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ڕووخاوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدات بۆ 500 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی ئەفغانستان لە زستانی ئەمساڵ هاوکاری دابین بکات./.