بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکانی پسپۆڕی مێشک و دەمار باس لەوە دەکەن کە ئازاری توندی سەر و دروستبوونی گرفت لە بیرکردنەوە و قسەکردن و پێکەنین و قورسبوونی ڕۆیشتن لە نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوونە بە جەڵتەی مێشک.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە باشتر وایە ڕاستەوخۆ کەسی نەخۆش بگەێندرێتە نەخۆشخانە و هەوای پاک و پێویستی بۆ دابین بکرێت.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ڕەقبوونی ملولەکانی خوێن و هەوکردن و تێکچوونی ملولە خوێنەکانی مێشک لە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتەن.
ئازاری توندی سەر و قورسبوونی یادەوەری و قسەکردن و لاوازی پەلەکان و قورسبوونی ڕۆیشتن و سڕبوونی لایەکی ڕوخسار و پەلەکان بە دیارترین نیشانەکانی توشبوون بە جەڵتەی مێشک دادەنرێن./.