بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە کە داهاتەکەشی 7 ملیار و 680 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری ئەم وڵاتە 93 ملیۆن و 386 هەزار و 975 بەرمیل بووە و لە کێڵگەکانی کەرکوکیش 3 ملیۆن و 11 هەزار و 917 بەرمیل هەناردە کراوە.
مامناوەندی هەناردەی نەوتی عێراقیش ڕۆژانە 3 ملیۆن و 120 هەزار بەرمیل و بۆ هەر بەرمیلێکیش نرخەکەی بە شێوازی مامناوەند 79 دۆلار و 376 سەنت بووە.
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو 6 ملیار و 777 ملیۆن و 134 هەزار دۆلار بووە./.