بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ئەمریکیی CNBC سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز وتی کە سعوودیە هەوڵ دەدات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەکە لە گەڵ ئێران بگاتە لێک تێگەیشتن تا سەرجەم وڵاتان بتوانن تەنیا بیر لە ئاسایش و پێشکەوتنی داهاتووی گەلانی خۆیان بکەنەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بەڕێوە دەچێت. وتیشی کە ڕاستییەکە ئەوەیە کە دانوستانەکان تا ئێستا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی نەبووە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە لایەنی ئێرانی هەڵسووکەوتێکی ئەرێنیی هەبووە و بەم بۆنەوە دەتوانین درێژە بە دانوستانەکان بدەین./.