بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بە لەسێدارەدانی مەکی بن کازم ئالی عۆبەیدە داوە کە پێشتر بە تەقەکردن لە هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبار کرابوو.
چالاکوانانی مەدەنی ئەو ڕاگەێندراوەی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیەیان بە درۆ خستەوە و ڕایانگەیاندووە کە مەکی بن کازم تەنیا بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانی مەدەنی دەستبەسەر کرا و لە سەر بیر و بڕوای لە سێدارە دراوە و تەنیا 10 ڕۆژ پاش مردنی باوکی بە شمشێر لە سێدارە دراوە.
مەکی بن کازم ساڵی 2011 تا ئێستا لە زیندانەکانی سعوودیەدا بووە./.