بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ونبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی تەنیا شێوازی درووست و گونجاوی چارەسەرکردنی دۆسیەی ناوەکی ئێرانە.
ناوبراو وتی کە چین پاڵپشتی لە گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ رێکەوتنی ناوەکی و جێبەجێکردنی دەکات.
ئەم دیپلۆماتکارەی چین ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران گرت و وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسی دۆخی ئێستای دۆسیەی ناوەکی ئێرانە و پێویستە چاکسازی لە سیاسەتی هەڵەی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران بکات و ئێرانیش جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنە دەست پێبکاتەوە.
ڕاشیگەیاند کە پەکین درێژە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ لایەنەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی دەدات و بۆ بەشداری لە دانوستانێکی بەرپرسانە بانگهێشتی ئەوان دەکات و لە هەمان کاتیشدا بەرگری لە مافی یاسایی و بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات./.