جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

مەنسوور جیهانی بۆ ئاژانسی “فڕانس پڕێس”: سینەماکارانی گەورەی ئێران لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تارانەوە بە سینەمای جیهان ناسێندرا

جام کوردی - "مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "فڕانس پڕێس" AFP گوتی: سینەماکارانی گەورەی ئێران و کوردستان لە دڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانەوە بە سینەمای جیهان ناسێندران.

تشرینی یه‌كه‌م 31, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “مەنسوور جیهانی” بەرپرسی هەواڵە بیانییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە وتووێژ لەگەڵ “سامی کێتز” Sammy Ketz پەیامنێری گەورە و بە ئەزموونی ئاژانسی هەواڵی “فڕانس پڕێس” AFP گوتی: سینەماکاری ناوداری کورد “بەهمەنی قوبادی” هەڵگری خەڵاتی کامێڕای زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان”ی فەڕەنسا و خەڵاتە گرینگەکانی فێستیڤاڵە بەرچاوە جیهانییەکان و هەروەها ئەندامی ئێستای ئاکادیمیای ئۆسکار، “ئەسغەر فەرهادی” براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی بیانی، هەڵگری خەڵاتی ورچی زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلینالە” و هەروەها خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان”، “ڕەزا میرکەریمی” سەرۆکی پێشووی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی “فەجر”، “شەهرام موکری” دادوەری بەشی “ئاسۆکان” لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز”، “مەجید بەرزگەر” و سینەماکارانی دیکەی ناوداری سینەمای ئێران و کوردستان لە دڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانەوە بە سینەمای جیهان ناسێندراون.
ئەو سەبارەت بە گرینگی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران گوتی: ئەم فێستیڤاڵە نزیکەی ٤٠ ساڵ مێژووی پڕ لە شانازیی هەیە و لە نێوان فیلمسازانی کورتە فیلمی ئێران و جیهاندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و هەموو ساڵێک نوێترین بەرهەمەکانی خۆیان بۆ ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە ڕەوانە دەکەن. لە ساڵەکانی ڕابردوودا نزیکەی ٤٥٠٠ بەرهەم بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران ڕەوانە دەکرا، بەڵام ئەمساڵ، دوای ئەوەی کە لە لایەن ئاکادیمیای ئۆسکارەوە پەسەندکرا، دوو هەزار فیلم زیاتر و بە گشتیی ٦٤٠٢ بەرهەم لە لایەن دەرهێنەرانی سەرتاسەری دنیاوە بۆ ئەم فێستیڤاڵە ناردرا.
ئەم پەیامنێرە سەربەخۆیە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، گرینگترین فێستیڤاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ بەرهەمە کورتەکان دێتەئەژمار و سەرنجی فیلمسازانی کورتە فیلمی جیهانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە؛ بۆ نموونە سینەماکاری کورد “ڕێزان یێشیلباش” Rezan Yesilbas دەرهێنەری کورتە فیلمی “بێدەنگ” Silent لە سینەمای تورکیا کە بەم بەرهەمە توانی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان”ی فەڕەنسا لە ساڵی ٢٠١٢ بەدەستبێنێت، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێزیان لە هەمان ساڵدا کە لە دەرەوەی وڵات پێکەوە بوومان، زۆر هۆگریی ئەوە بوو کە فیلمەکەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران ئامادەبێت و خۆشبەختانە ئەم بەرهەمەی بۆ فێستیڤاڵ نارد و ئەم فیلمە کوردییە درەوشاوەیە لەم ڕووداوە سینەماییەدا نمایشکرا و لە لایەن هۆگرانی هونەریی سینەماوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا.
جیهانی سەبارەت بە دادوەرانی بەشی “پێشبڕکێی نێودەوڵەتی” سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران گوتی: لەم خولەی فێستیڤاڵدا “لیدا بێلتڕامی” لە وڵاتی ئیتالیا براوەی خەڵاتی “ئاشتی ڤێنیز”، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ دادوەرانێک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ژاپۆن، نەمسا و ئێران؛ بەرهەمەکانی ئەم بەشەیان هەڵسەنگاند.
ئەو سەبارەت بە تایبەتمەندیی بەرجەستەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران گوتی: لە هەواڵێکدا کە پێش لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، بۆ دەزگا ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکانی جیهان ناردم، ڕەنگدانەوەی یەگجار زۆریی بەدواوە بوو؛ بۆ نموونە گۆڤاری گرینگی نێودەوڵەتی “وڕایتی” Variety ئاماژەی بە دوو خاڵی گرینگ کردبوو، یەکەمیان ئەوە بوو کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، بۆتە درگای خەڵاتەکانی ئۆسکار و دووهەم بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەکان بوو کە هەر ساڵە بە ئامادەبوونی مامۆستایانی شارەزای سینەما لە وڵاتانی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش ١٢ سینەماکاری نێودەوڵەتی لەوانە: دکتۆر “ئەحمەد ئەلەستی” مامۆستای زانکۆی ویلایەتی تێگزاسی ئەمەریکا، ڤۆرکشۆپەکانی سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانیان بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبرد و خاڵە گرینگ و تایبەتەکانیان بە فیلمسازانی کورتە فیلم ئاراستە کرد.
“مەنسوور جیهانی” لە کۆتایی ئەم وتووێژەدا سەبارەت بە ئامادەبوونی میوانانی بیانی لە سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران گوتی: دوو ساڵە کە بە هۆی باروودۆخی کۆڕۆناوە هیچ میوانێکی بیانی لە فێستیڤاڵ ئامادەنەبووە؛ بەڵام ئەمساڵ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران چۆتە لیستی فێستیڤاڵەکانی “ئۆسکار کوالیفاید” OSCAR® qualifying، زۆربەی ڕخنەگران و ڕۆژنامەنووسانی جیهان، خوازیاریی ئەوەبوون کە لە فێستیڤاڵدا ئامادەبن، بەڵام بە هۆی باروودۆخی پەتای کۆڕۆناوە ئەم دەرفەتە نەڕەخسرا کە لە فێستیڤاڵ، خانەخێوی هیچ میوانێکی بیانی بین.
فۆتۆکان: عەتا تاهیرکەنارە

Previous Post

بەشداریی کورتە فیلمی دەرهێنەری ئێرانی لە فێستیڤاڵی «سۆلمۆنا»ی ئیتاڵیادا

Next Post

وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان: لە ژێر گوشاری سعوودییەکان دەست لە کار ناکێشمەوە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان: لە ژێر گوشاری سعوودییەکان دەست لە کار ناکێشمەوە

وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان: لە ژێر گوشاری سعوودییەکان دەست لە کار ناکێشمەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020