بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد وتی: ئەمڕۆ ڕوبەڕوی قەیرانێک بووینەتەوە کە لە لایەن یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکەوە هاتووەتە پێشەوە و ئەم وڵاتە شەڕێکی چەندین ساڵە و زاڵمانەی لە دژی وڵاتێکی دیکەی عەرەبی هەبووە و تێیدا شکستی هێناوە.
ناوبراو وتی: وڵاتێک کە لەو شەڕەدا شکستی هێناوە ئێستا دەیەوێت تۆڵەی شکستەکەی لە لوبنان بکاتەوە، لە بەر ئەوەی کە لوبنان لە گەڵ ئەو گەلە زوڵملێکراوەدا بوو کە 8 ساڵە دەسدرێژییان کراوەتە سەر و وڵاتەکەیان لە لایەن هەندێکەوە ڕووخا تا ملکەچی خۆیانیان بکەن.
ڕەعد وتی: ئەوانەی قەیران لە لوبنان دەخوڵقێنن نایانەوێت هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێت و هەوڵی تێکدانی دەدەن و ڕەنگە بەوە گەیشتبوون کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە دڵی ئەوان نابێت./.