بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیری دەرەوەی لوبنان بووەتە بەرپرسی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی وڵاتەکەی و سعوودیە و جەختیکردەوە کە ئەم کێشەیە لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەبێت.
عەبدوڵڵا بوحەبیب وتی کە تا ئێستا داوای دەست لە کار کێشانەوەی لوبنان نەکراوە بەڵام بەرژەوەندییەکانی لوبنان بە لایەوە گرنگە.
ناوبراو وتی کە حکومەتەکەی میقاتی دەست لە کار ناکێشێتەوە و لە کارەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی لوبنان بەردەوام دەبێت.
بوحەبیب وتی کە حکومەت هەوڵ دەدات تا بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لوبنان و دۆستایەتی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس، ئەم قەیرانە چارەسەر بکات.
وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی کە بەیروت درێژە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتانە دەدات کە باڵیۆزەکانی ئێمەیان دەرکردووە.
وتیشی کە ئێمە قبووڵ ناکەین لوبنان بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی سعوودیە هەڵسووکەوت بکات و سەرجەم کێشەکان لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەبێت./.