بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی لە چاوپێکەوتنی مامۆستا قادر قادری وتارخوێنی هەینی شاری پاوە، وتی: هەڵگری پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆمارم بۆ بەڕێزتان سەرجەم پێکهاتە و مەزهەبەکانی وڵات بە بۆنەی هەفتەی یەکڕیزی شێعە و سوننەوە.
ناوبراو وتی: لەم پێناوەدا بە پێی ئەو بەرپرسیاریەتییەی ڕادەستم کراوە، هەوڵ دەدەم بۆچوونی پێکهاتە و مەزهەبەکان لە سەر بەرەوپێشچوونی ئامانجەکانی حکومەت بە سەرۆک کۆمار ڕابگەێنم.
مامۆستا کەریمی وتی: بۆ ئەمەش لە گەڵ کەسایەتییەکانی هەر پێکهاتە و ئائین و مەزهەبێک کۆدەبمەوە و سەردانی ناوچە جیاجیاکانی وڵات دەکەم.
مامۆستا قادری وتارخوێنی هەینی پاوە بە بۆنەی دەستنیشانکردنی مامۆستا کەریمییەوە سوپاسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و وتی: هەوڵ بدەن لە ڕێکارەکان و بۆچوونەکانی پێکهاتە و مەزهەبەکان بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا کەڵک وەربگرن./.