بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ناوی 4 کەس و 2 کۆمپانیای ئێرانی لە ڕیزی گەمارۆکان زیاد کراون.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەک پڕوپاگەندەیەک باسی ئەوەی کردووە کە ئەو کەس و کۆمپانیانە ڕۆڵی بەرچاویان لە پەرەپێدانی سیستەمی درۆنەکانی سوپای پاسداران و هێزی قودس هەبووە.
بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەو 4 کەسە بریتین کە یوسف ئەبوتالبی، سەعید ئاغاجانی، عەبدوڵڵا مێحرابی و محەممەد ئیبراهیم زەڕگەر تارانی و ناوی هەر 2 کۆمپانیاکەش بریتین لە کیمیا پارت سەیوان و ئەوج پەرواز.
ئەمریکا لە کاتێکدا سزای نوێی بە سەر ئێراندا سەپاندووە کە بە پێی ڕێکەوتنی ئەم دواییەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا، چاوەڕوان دەکرا لانیکەم بۆ پیشاندانی نیازپاکی خۆی، واز لە سەپاندنی سزای نوێ بێنێت./.