بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەکرێت لە ماڵەوە بە چەند ڕێگایەک چارەسەری کۆکە بکرێت کە بریتین لە:
خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو بۆ ئەوەی کە جەستە بە شێداری بمێنێتەوە.
مانەوە لە ناو هەڵمدا، لە ڕێگای گەرماوی گەرمەوە بێت یان دانانی سەر لە سەر دەفرێک ئاوی گەرم و هەڵمژینی هەڵمەکەی.
غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێوەکردن.
بەکارهێنانی سەرین لە شەوان بۆ ئەوەی کە سەر نزم نەبێت.
وازهێنان لە جگەرەکێشان و دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە جگەرەی تێدا دەکێشن.
دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە ڕەنگە ئازاری بۆ سینگ هەبێت وەک شوێنی تەپوتۆزاوی.
بەکارهێنانی بەردەوامی هەنگوین.
خواردنی چای زەنجەفیڵ.
خواردنی گەڵای نەعنا بۆ کردنەوەی هەناسە باشە.
تێکەڵکردنی سرکەی سێو و هەنگوین لە گەڵ ئاو و خواردنەوەی.
تێکەڵکردنی زەردەچەوە لە گەڵ پەرداخێک شیر و خواردنەوەی.
خواردنی شۆربای مریشک کە یارمەتیدەرە بۆ زوو چارەسەرکردنی کۆکە./.