بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیر وەک دەرمانێک بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دادەنرێت، بە تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکان سیر دەتوانێت کاریگەریی لە پاراستنی جەستەدا هەبێت.
ئانا ئیواشکۆیچ کە پسپۆڕ و توێژەری بواری خواردنەکانە، هۆشداری ئەوەی داوە کە هەندێک کەس بە بۆنەی نەخۆشییەکانەوە ناتوانن سیر بخۆن.
ناوبراو بۆ بەرگری لەم بیرۆکەی خۆی ڕایگەیاندووە کە تایبەتمەندییە دەرمانییەکانی سیر یەکێک لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان پزیشکانە، سیر بۆ بەرگری جەستە گرنگە بەڵام لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی دەزگای هەرس و گەدەن دەتوانێت زیانی هەبێت.
ئەو پسپۆڕە بە تایبەت جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەوانەی کێشەی هەرسیان هەیە واز لە خواردنی سیر بێنن./.