بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەلا محەممەد یەعقوب سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری حکومەتەکەی تاڵیبان لە تۆمارێکی دەنگیدا ڕایگەیاند کە ئیش و کارەکانی وەزارەتی بەرگری بە پێی پلانی ئامادەکراو بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی بەرگری لە هەوڵدایە تا ئەفغانستان بکاتە خاوەنی سوپایەکی بەهێز بە چەکی پێشکەوتوو.
مەلا یەعقوب هەروەها وتی کە هەوڵ دەدەین ئەفغانستان خاوەن هێزی ئاسمانی بەهێزیش بێت.
سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری تاڵیبان وتی: دڵنیایی بە سەرجەم ئەفغانەکان دەدەین کە سوپایەکی بەهێز پێک دەهێندرێت کە بەو سوپایەوە شانازی دەکەن و ئەوان خزمەتگوزاری ڕاستەقینەی خەڵکی خۆیان دەبن./.