بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی وتی کە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ پیرۆزبایی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق لە هەلومەرجێکدا کە بە هۆی پەسەندنەکردنی ئەنجامەکان لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە، هەڵبژاردنەکان تا ئێستا شەرعییەتی یاسایی وەرنەگرتووە، جێی سەرسوڕمانە.
ناوبراو وتی: ئێمە داوا لە سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بێ لایەنی خۆیان لە مامەڵەکردن لە گەڵ دۆسیەی عێراق بپارێزن و ڕێز لە سەروەری ئەم وڵاتە و یاساکانی بگرن./.