بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان سەردانی سعوودیە دەکات، سەردانەکەش لە سەر بانگهێشتی فەرمی محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتەیە.
سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان سێ ڕۆژەیە و شامەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوە و چەند وەزیرێکی دیکەی کابینەکەی لە گەڵ دەبێت.
چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای سعوودیە و بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابوری و سەرمایەگوزارییەکان بەشێک لە بەرنامەی سەردانەکەی عومرانخان لە خۆ دەگرێت./.