بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە توێژینەوەیەکی پزیشکیدا هاتووە کە فاسۆلیا و ماش باشترین خۆراکن و دەکرێت بخورێن بۆ ئەوەی کە مرۆڤ تەمەنی هەتا 100 ساڵ بڕوات.
لەو توێژینەوەدا کە لە سەر دانیشتووانی ناوچەی شین کراوە لە جیهاندا، واتە ئەو ناوچەی کە زۆرترین کەسانی بە تەمەنیان تێدا گەیشتووەتە 100 ساڵ و سیستەمی خۆراکییان پڕ لە پاقلەمەنییەکان بووە.
فاسۆلیا یەکێکە لەو خۆراکانەی کە سەرچاوەیەکی پڕ لە پرۆتین و ڕیشاڵی ڕوەکییە و هیچ چەورییەکی تێدا نییە، لە نزیکەی یەک کوپ فاسۆلیا 15 گرام پرۆتین و بە لانی کەمەوە یەک گرام شەکر و چەوری تێدایە.
خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ وادەکەن مرۆڤ تەندرووست بێت و ئەگەری توشبوونی بە خەمۆکی و بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە و تەنانەت خەڵەفان کەم بکاتەوە.
لە سوودە تەندرووستییەکانی دیکەی خواردنی فاسۆلیا دەتوانین ئاماژە بەم چەند خاڵەش بدەین:
1 – کەمخوێنی لە ناو دەبات.
2 – ڕێگری لە زیادبوونی کێشی جەستە دەکات.
3 – خۆراکێکی باشە بۆ دڵ.
4 – چەوری و کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە ناو دەبات.
5 – کرداری هەرس باشتر دەکات./.