بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زینک یارمەتیدەرە بۆ زوو ساڕێژبوونەوەی برین، ئەگەر بڕی پێویستی زینک لە ڕێگای خواردنی ڕۆژانەوە وەرنەگیرێت دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک گرفتی لاوەکی.
زینک کۆمەڵە سوودێکی گرنگی تەندرووستی هەیە بۆ پیاوان کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات کەم دەکاتەوە.
نیشانەکانی هەڵامەت و سەرمابوون کەم دەکاتەوە و یارمەتی زوو چاکبوونەوەی دەدات.
هەوکردنی پێست کەم دەکاتەوە و دژی دروستبوونی زیپکەی ڕوخسارە.
یارمەتی زیادکردنی هۆرمۆنی تێستێسترۆن دەدات، چارەسەری لاوازی سێکسی دەکات و توو بە هێز دەکات.
ڕێگری دەکات لە کەچەڵی و پرۆسەکە خاو دەکاتەوە.
یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکانی جەستە دەدات./.