بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە تەنانەت لە پاش سەرکەوتنی وڵاتێک بە سەر وڵاتێکی دیکەدا، شەڕ ڕاناوەستێت بەڵکوو تەنیا شێوازی خۆی دەگۆڕێت.
ناوبراو وتی: پێشتر، شەڕێک کە وڵاتێک لە دەستی دابوو بە واتای سەرکەوتن بۆ وڵاتێکی دیکە بوو، کە بەرپرسیاریەتی ئەوەی کە ڕووی دەدا لە ئەستۆ دەگرت. بۆ نموونە، شکستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شەڕی ڤێتنام کە وڵاتێکی بەرەو گەشەسەندنی تێدا دەبینرێت کە ئەڵبەت پاڵپشتی هاوپەیمانێکی بەهێزی هەبوو.
پوتین وتی: لە ئێستادا هەموو شتێک گۆڕاوە، هەر کەسێک خۆی بە گەورەتر بزانێت، شەڕ ڕاناوەستێت، تەنیا شێوازی خۆی دەگۆڕێت، تەنیا ئاڵۆزییەکان زیاتر دەبێت و بۆشایی زیاتر دەبێت و ئەمەش بۆ جیهان مەترسیدارە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە دۆخی ئەفغانستان وتی: ڕووسیا پاڵپشتی لە نوێنەرانی گرووپی تاڵیبان دەکات و چاوەڕوانی ئەوەشیان لێدەکات کە دۆخی ئەفغانستان بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بەرەو گۆڕانکاری ببرێت.
پوتین وتی کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕووسیا لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوکاری خۆیان لە گەڵ ئەفغانستان هاوکاری دەکەن.
ناوبراو بە بێ ئاماژەدان بە ناوی وڵاتێکی تایبەت وتی کە بەرپرسیاریەتی ئەوەی کە لە ئەفغانستان دەبینرێت لە ئەستۆی ئەو وڵاتانەیە کە 20 ساڵ لەم وڵاتەدا شەڕیان کردووە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە دۆخی لوبنانیش وتی: چۆنیەتی هاوکاریکردن لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت تاوتوێ دەکەین و ئەگەر وێنەکانی مانگی دەستکرد هەبێت دەیخەینەڕوو.
ڤلادیمیر پوتین وتی کە هەڵوێستی وڵاتانی جیهان بەرامبەر بە حیزبوڵڵا جیاوازە بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە هێزێکی سیاسی گرنگ و کاریگەری ئەم وڵاتەیە.
ناوبراو وتی کە لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی لوبنان بۆ پاراستنی ئاسایش، ئاشتی و سەقامگیری ئەم وڵاتە هاوکاری دەکەین./.