بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند کە شاندێک بە سەرپەرشتی مەولەوی عەبدولسەلام حەنەفی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارەتی ئیسلامی لە گەڵ حەسەن کازمی قومی نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوەکەش ڕۆژی چوارشەممە لە شاری مۆسکۆ بووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێویستی بەکارهێنانی دەرفەتە ئابورییەکانی ناوچەکە وتووێژیان کرد و بەڵێنی ئەوەیاندا کە لە داهاتوودا سەبارەت بە کاروباری بازرگانی، ئاو و کارەبا دانوستان بکەن./.