بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی کردەوە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی شاری دیمەشق، وتی: ئەم هەوڵە ترسنۆکانە چارەنووسی تەنیا شکستە و بە دڵنیاییەوە ناتوانن بە سەر ئیرادەی گەل و حکومەتی سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ئازادکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری ئەم وڵاتە زاڵ بن.
ئاژانسی فەرنی سوریا هەواڵی تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی لە نێو پاسێکی هەڵگری هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە لە نیزک پردی ڕەئیسی شاری دیمەشق ڕاگەیاند کە 13 کوژراو و 3 برینداری بە دواوە بووە./.