جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

سادق مووسه‌وی: فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران له‌ لایه‌ن ئه‌کادیمیای ئۆسکار په‌سند کرا

جام کوردی - "سادق مووسه‌وی" سه‌رۆک و ده‌بیری سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران گوتی: ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران له‌ لایه‌ن ئه‌کادیمیای ئۆسکاره‌وه‌ په‌سند کرا و بووه‌ ته‌نیا فێستیڤاڵی "ئۆسکار کوالیفاید" Oscar Qualified له‌ ئێراندا.

تشرینی یه‌كه‌م 18, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “سادق مووسه‌وی” سه‌رۆک و ده‌بیری سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران له‌ کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ گوتی: پێنج ساڵه‌ که‌ به‌رپرسایه‌تی ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌م له‌ ئه‌ستۆ دایه‌ و له‌م ساڵانه‌دا چاوه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی فێستیڤاڵه‌که‌ له‌ هه‌ر لایه‌نێکه‌وه‌ بووینه‌. هه‌ڵبه‌ت که‌ هێشتا تا لووتکه‌ی ئامانج و خه‌ونه‌کان مه‌ودامان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر هۆکارگه‌لی جۆراوجۆر، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ده‌توانێت ببێته‌ یه‌کێک له‌ باشترین و پڕبایه‌خترین فێستیڤاڵه‌کانی سینه‌مایی کورته‌ فیلم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ژانری کورته‌ فیلم به‌ دوور له‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و بارودۆخی زاڵ و سه‌پێندراو به‌سه‌ر سینه‌مای پیشه‌یی و داهێنان و نوێکاری که‌ هه‌یه‌تی و به‌ هۆکاری ئاماده‌بوونی سینه‌ماکارانی لاو و داهێنه‌ر که‌ تازه‌گه‌ری ده‌که‌ن، توانایی و لێهاتوویی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا توانیمان ئه‌مساڵ ببینه‌ ته‌نیا فێستیڤاڵی “ئۆسکارکوالیفاید” له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی ئێراندا. وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ نێو وڵاتانی موسڵماندا ته‌نیا ئێمه‌، میسر و تورکیا فێستیڤاڵێکی په‌سندکراوی ئه‌کادیمیای ئۆسکارمان هه‌یه‌.

ده‌بیری ئه‌م فێستیڤاڵه‌ گوتی: ساڵی رابردوو 4500 به‌رهه‌م له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ناونووسیان کردبوو و ئه‌مساڵ زیاتر له‌ دوو هه‌زار به‌رهه‌میش زیاد کرا. یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی ئێمه‌ خه‌ڵاته‌کانی ئه‌رزی و پاره‌ی بیانی بوو که‌ له‌ به‌شی خه‌ڵاتی گه‌وره‌دا‌ بڕی 5 هه‌زار یۆرۆمان دیاری پێشکه‌ش ده‌کرد. پێگه‌ی ئێمه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا و پیشه‌ی سینه‌مای ئێران و پێشێنه‌ی فێستیڤاڵه‌که‌، ئه‌و پێوه‌رانه‌یه‌ که‌ نیشانه‌ و هێمای بایه‌خ و گرینگیی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تارانه‌.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار، ئیمه‌یلی سینه‌ماکارانی بیانیمان بۆ هات که‌ له‌به‌ر چ هۆکارێک فیلمه‌که‌ی ئێمه‌ له‌ فێستیڤاڵدا نیه‌؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌موو جیهاندا، به‌ رێژه‌ی 127 فێستیڤاڵی “ئۆسکارکوالیفاید” بوونیان هه‌یه‌ و 67 دانه‌ له‌وانه‌ ته‌نیا له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

مووسه‌وی گوتی: داوه‌ره‌کانی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵ، له‌به‌ر هۆکاری به‌ “ئۆسکارکوالیفاید” بوونی ئه‌م رووداوه‌، پله‌ و ته‌رازێکی به‌رزتریان هه‌یه‌. نزیکه‌ی سه‌دی 10ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌ له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌شداریان هه‌یه‌، له‌ به‌رهه‌م گه‌لی ئێرانی پێکهاتوون. زۆرترین فیلمه‌کان له‌ وڵاتانی هیند، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، به‌ڕازیل، ئیتاڵیا و رووسیا بۆ فێستیڤاڵ نێردراون و له‌ ریزه‌کانی دواییدا چین، تورکیا و وڵاتانی دیکه‌ ئاماده‌ بوون. به‌ گشتی 128 وڵاتی بیانی بۆ خولی سی و هه‌شته‌می ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌رهه‌میان ناردووه‌، له‌وانه‌؛ هیند 621 فیلم، فه‌ره‌نسا 590 فیلم، ئیسپانیا 396 فیلم، ئه‌مه‌ریکا 339 فیلم، ئیتاڵیا 294 فیلم، به‌ڕازیڵ 272 فیلم، رووسیا 216 فیلم، ئه‌ڵمانیا 212 فیلم، تورکیا 198 فیلم، چین 197 فیلم، به‌ریتانیا 182 فیلم، تایوان 137 فیلم، که‌نه‌دا 133 فیلم، مه‌کزیک 132 فیلم، کۆریای باشوور 116 فیلم، پۆڵه‌ندا فیلم، ئه‌رژه‌نتین 104 فیلم، ئه‌نده‌نووزیا 102 فیلم، میسر 70 فیلم و پۆرتوگال 62 فیلم، زیاترین به‌شیان له‌ رێژه‌ی فیلمه‌کانی گه‌یشتوو بۆ نووسینگه‌ی سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران هه‌بووه‌.

مووسه‌وی گوتی: له‌به‌ر هۆکاری به‌ “ئۆسکارکوالیفاید” بوون له‌م خوله‌دا بڕیار وایه‌، رێوڕه‌سمێکی کردنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ین و له‌وێدا له‌ کلیپی تیزێری فێستیڤاڵ و 11 به‌رگ کتێب که‌ چاپ و بڵاومان کردۆته‌وه‌، په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌ده‌ین. له‌ فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ 20 کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌مان هه‌یه‌ که‌ به‌ ناونیشانی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازی 38ـ20 به‌ ئاماده‌بوون و به‌شداریی کردنی 12 مامۆستای وانه‌بێژی نێونه‌ته‌وه‌یی و 8 مامۆستای وانه‌بێژی ئێرانی سه‌باره‌ت به‌ پرس و بابه‌ته‌کانی رۆژ، باس و ئاخاوتن ده‌کرێت و ته‌وه‌رێکی زۆرمان بۆ ناوه‌رۆک و بابه‌تی سینه‌مای ئه‌زموونی ته‌رخان کردووه‌ و هه‌روه‌ها به‌ چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی 11 ناونیشانی کتێب، روانگه‌ و مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زیاد کردنی زانستی سینه‌ماکارانه‌.

“سادق مووسه‌وی” سه‌رۆک و ده‌بیری سی و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران له‌ کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی: فێستیڤاڵی سی و هه‌شته‌م هه‌ر وه‌کوو ساڵی رابردوو له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی “ئێران ماڵ” به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وان پشتیوان و سپۆنسه‌ری ئێمه‌ن و زۆربه‌ی تێچووی به‌شه‌کانی فێستیڤاڵ بێ به‌رامبه‌ر ده‌خه‌نه‌ به‌ر ده‌ستی ئێمه‌. شوێنی تایبه‌ت و که‌شوهه‌وای سه‌رئاوه‌ڵا و به‌رزایی میچه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، بۆ ئێمه‌ زۆر گرینگ و یه‌کلا که‌ره‌وه‌ بوو.

مه‌نسوور جیهانی

Previous Post

فیلمی “سپی پۆش” که له کوردستان وێنه‌گیراوه بووه نوێنه‌ری ئێران له ئۆسکاری 2022

Next Post

فەڕنووش سەمەدی وەک ناوبژیوانی فێستیڤاڵێکی ئێسپانیایی ناسێندرا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
فەڕنووش سەمەدی وەک ناوبژیوانی فێستیڤاڵێکی ئێسپانیایی ناسێندرا

فەڕنووش سەمەدی وەک ناوبژیوانی فێستیڤاڵێکی ئێسپانیایی ناسێندرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020