بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولستار محەممەد وەزیری دادی عێراق و شاندی یاوەری لە سەر بانگهێشتی ئەمین حوسێن ڕەحیمی وەزیری دادی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، گەیشتنە تاران.
شاندە عێراقییەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی (رە) تاران لە لایەن مەحمود عەباسی جێگری وەزیری دادی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پێشوازییان لێکرا.
سەردانەکەی وەزیری دادی عێراق بۆ تاران چوار ڕۆژەیە و لە وەڵامی سەردانەکەی ساڵی ڕابردووی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی پێشووی دەزگای دادی ئێراندا کراوە.
تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و بە تایبەت دۆسیەی تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە ڕیزی گرنگترین تەوەری وتووێژەکانی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دادی ئێران و عێراق دەبێت./.