بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود هاشمی سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق، وتی: یەکڕیزی بە بنەمای سەقامگیری لە هەر وڵاتێک دادەنرێت، هێزی عێراقیش لە جۆربەجۆری پێکهاتەکانیدایە بەڵام عێراق مەڵبەندی شارستانیەتە مێژووییەکان بە پێکهاتە و مەزهەبە جیاجیاکانی لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە یەکڕیزی هەیە لە بەر ئەوەی کە ناوچەکە ڕوبەڕوی کێشەیەکی جیدی بووەتەوە و ئەویش پیلانەکانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانییە لە پێناو مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
هاشمی وتی کە لەم هەلومەرجەدا یەکڕیزی عێراق بە واتای سەقامگیری ڕۆژئاوای ئاسیا و شکستی پیلانگێڕییەکانە لە دژی ناوچەکە بە گشتی، نەک تەنیا عێراق.
ئەم شرۆڤەکارە عێراقییە لە درێژەدا وتی: گومان لەوەدا نییە کە ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی لایەنە سەرەکییەکانی خوڵقاندنی کێشە و قەیرانی عێراق و ناوچەکەن و بەداخەوە کە هەندێک لایەنی عێراقیش بوونەتە ئامرازی دەستی ئەم پیلانگێڕانە.
هاشمی وتی: هێشتا هیوامان بە ووشیاری هاووڵاتیانی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسی و پیلانەکان هەیە، دوژمنان شەڕی ناوخۆیی عێراقیان دەوێت بەڵام ووشیاری گەلی عێراق ئەم پیلانە پووچەڵ دەکاتەوە.
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییەکانی الاتحاد وتی: عێراقییەکاند دەزانن کە لایەنە دەرەکییەکان دەیانەوێت بە هاوکاری بەکرێگیراوانی ناوخۆیی ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی بخەنە نێوان ئەوان، بە تایبەت ئاڵۆزکردنی نێوماڵی شێعە ئامانجی سەرەکی ئەم پیلانگێڕییەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هیوای بەوە هەیە کە بەرەی خۆڕاگری بە ڕووداوەکانی عێراقەوە سەرقاڵ بێت تا واز لە ئامانجەکانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پیلانی گرێبەستی سەدە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو ڕژێمە بێنێت./.